گۆڕان هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقی تێدا نه‌ماوه ئه‌وه هه‌یه خاوه‌نداری و كۆیله بوونه
له 23ی حوزه‌یران گۆڕان پرۆژه‌ی هه‌مواری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێنا ناو په‌رله‌مانی كوردستان، به‌بێ ته‌وافقی سیاسی ویستی به‌زۆرینه‌و كه‌مینه، یاساكه تێپه‌رێنێت، ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری تێكدانی یه‌كرێزی هێز و لایانه سیاسیه‌كان، له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، گۆڕان به‌رده‌وام ناكۆكی خۆی له‌گه‌ڵ جۆڕی ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كه دووپات ده‌كرده‌وه، به‌رده‌وام له‌چوارچێوه‌ی مێزگرت و به‌یاننامه‌كانی دا رایده‌گه‌یاند، كه ئه‌وان وه‌ك شه‌خس هێش گرفتیان نیه، به‌ڵكو سیسته‌می سیاسی ئه‌و وڵاته ده‌بێت په‌رله‌مانی بێت، ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك هه‌رێم كه‌م بكرێته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆك هه‌ڵبژێرێـت”.
پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد به‌پێی یاسایی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، ده‌بێت كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش یه‌ك مانگ كاره یاساییه‌كانی خۆی ته‌واو كردبێت، ئینجا له‌رووی یاساوه ده‌بێته كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه جگه له‌وه‌ی واده‌ی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆتایی هاتووه هیچ حزبێك كاندیدی نه‌بووه، بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جگه له گۆڕان له‌كاتێكدا گۆڕان دوو ساڵی رابردوو كێشه‌ی له‌گه‌ل جۆڕی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌بوو، به‌ڵام له‌ئێستادا تاكه لایانه له‌واده‌یه‌كی نایاسایی ده‌یه‌وێت كاندیدی هه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم”.
له‌و باره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، سه‌ره‌تا بوونی كاندیدی گۆڕان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم واتا گاڵته كردن و ده‌رخستنی نه‌مانی هیچ به‌هایه‌كی ئه‌خڵاقیه بۆ گۆڕان چونكه دوو ساڵه خه‌ڵكی به‌و كێشه‌یه مه‌ژغوڵكردووه كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ جۆڕی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام تاكه حزبیشه كاندیدی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه، به‌هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیش رازیه‌و، به‌شێوازی هه‌لبژاردنه‌كه‌ش رازیه، كه‌وایه پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه، ئایا گۆڕان یاری به خه‌ڵكی كوردستان كرد له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه؟ ئایا لای گۆڕان خه‌ڵك واتایی چی هه‌یه؟ ئه‌ی ئه‌و دوو ساڵه مه‌به‌ست و لێدوان و به‌یاننامه‌كانی چ واتایه‌كیان هه‌بوو؟
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی پێیان وایه به كاندید كردنی محه‌مه‌د توفیق ره‌حیم له‌لایان گۆڕانه‌وه، ده‌ری خست ئه‌و رێكخراوه هیچ بنه‌مایه‌كی جێگری نیه، هه‌ر رۆژه به بۆچوونێك له ساحه‌ی سیاسی خۆی نمایش ده‌كات و دوای هه‌ر خۆی دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ش له كۆمپانیایه‌كی بێ ئه‌خڵاق ده‌چێت، نه‌ك رێكخراوێكی سیاسی چونكه به كۆیله سه‌یری لایانگرانی ده‌كات و هیچ نرخێك بۆ خه‌ڵك دانانێت”.