عه‌بادی سزای زیاتری به‌سه‌ر كوردستاندا سه‌پاند
ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه له پاش كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێك بڵاو كرایه‌وه، وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بریاری دا چه‌ندین سزانی نوێ به‌سه‌ر كوردستاندا بسه‌پێنێت، وه له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه “دەبێ تۆڕەکانی مۆبایل بخرێنە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی و بگوازرێنەوە بۆ بەغدا. دەبێ هەنگاوی نوێ بنرێ بۆ گەڕانەوەی دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان و، رێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەو فەرمانبەرانە دەگیرێتەبەر کە کارمەندی دەوڵەتن لە هەرێمی کوردستان و رێوشوێنەکانی ریفراندۆمیان جێبەجێ کردووە”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق دا هاتووه،ئەنجوومەنەکە بەدواداچوونی بۆ بەرزکردنەوەی داواکاری لەلایەن داواکاری گشتی کرد لەپێناو شوێنکەوتنی هەموو ئەو کارمەندانەی دەوڵەت کە بەپێچەوانەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، رێوشوێنەکانی ریفراندۆمه نادەستوورییەکەیان جێبەجێ کردووە، هەروەها لیستێک بەناوی تۆمەتبارەکان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دا هاتووه،لەبارەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنەکە بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشووی کرد، هەروەها چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتی ناوەندی بۆ هەرێم و ناوچە کێشەلەسەرەکان و جەختیش کرایەوە لەوەی ئەو رێوشوێنانە بۆ سزادان، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه”ئەنجوومەنەکە بەدواداچوونی بۆ داوای فەرمیی بەغدا لە ئێران و تورکیا کرد، کە داوای کردووە تەنیا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیدا بکەن و هەموو دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دابخرێت هەتاوەکو حکومەتی ناوەندی بەڕێوەبەرییەتی سنوورەکان دەگرێتە دەست، هەروەها هەموو مامەڵە بازرگانییەکان بووەستێنرێت، لەبارەی هەناردەکردن و فرۆشتنی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان، تەنیا مامەڵە لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بکرێت، جگە لەوانە ئەنجوومەنەکە چەند بڕیارێکی دیکەی لەوبارەیەوە دا.