باڵێكی یه‌كێتی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و حشدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كان دروست ده‌كات

میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى فه‌رمانى دامه‌زراندنى فه‌وجێكیان بۆ كوردانى كاكه‌یی ده‌ركردووه ، كه خزمێكى ( لاهور شێخ جه‌نگى ) به ناوى ( شێخ عێزه‌دین تاڵه‌بانى ) به‌شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ وه‌ك فه‌رمانده‌ى فه‌وجه‌كه سه‌رپه‌رشتى ده‌كات .
له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه له چوارچێوه‌ى كه‌تیبه‌كانى (بابلیۆن ) فه‌وجى (10) له لیواى ( 50) ئه‌و كه‌تیبه‌یه پێكهێنراوه بۆ (6) گوندى كاكه‌ییه‌كان له داقوق .
لاى خۆیه‌وه ( فاروق ئه‌حمه‌د ) به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى داقوق ، پێكهێنانى فه‌وجه‌كه‌ى بۆ كاكه‌ییه‌كانى داقوق پشتڕاست كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند ” دوو كه‌س سه‌رپه‌رشتى ئه‌و فه‌وجه ده‌كه‌ن یه‌كێكیان به ناوى (شێخ عێزه‌دین تاڵه‌بانى ) كه خزمى (لاهور شێخ جه‌نگى ) یه و ناڕاسته‌وخۆ له‌پشت پێكهێنانى فه‌وجى كاكه‌ییه‌كانه‌وه‌یه ، كه‌سێكى تریش به ناوى ( ئومێد حوسێن حه‌یده‌ر كاكه‌یی) وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى فه‌وجه‌كه بۆ تۆماره فه‌رمییه‌كان دانراوه ، پێكهێنانى ئه‌م فه‌وجه بۆ كاكه‌ییه‌كان له چوارچێوه‌ى ڕیكه‌وتنێكى نێوان یه‌كێتى و هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى یه “.