بزانه مهرجی پارتی بۆ دانانی پارێزگاری كهركووك چیه
پاش ئهوهی رهفعهت عهبدولڵا له رێگای راگهیاندنهكانهوه داوا له پارتی و یهكگرتوو كرد كه فراكسیۆنهكانیان بگهرێنهوه كهركووك بۆ دانانی پارێزگاری كهركووك، پارتی دیموكراتی كوردستان ئهمه رهد دهكاتهوه، رایدهگهێنێت، ئێمه رێكهوتن لهگهڵ باڵێك ناكهین لهناو یهكێتی بۆ دانانی پارێزگاری كهركووك، ناشگهرێنهوه، بۆ كهركووك، چونكه ئێمه كهركووك به داگیركراو دهزانین”.
رهفعهت عهبدولڵا نزیك له باڵی خیانهتكاری یهكێتی له فرۆشتنی كهركووك به میدیاكانی راگهیاندووه، ئەوان وەك یەكێتی بۆ دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركووك چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەكەن بەتایبەت ئەندامەكانی پارتی و یەكگرتوو گوتیشی: “بەغدا لەوبارەیەوە هیچ گرفتێكی نییە و ئەو كارە لەسەر كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك وەستاوە، كەی هەموو ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادەبوون كۆبوونەوە دەكرێت و پارێزگارێكی نوێ دادەنرێ، بۆیە داوامان لە برادەرانی پارتی و یەكگرتوو كردووە بگەڕێنەوە”.
ههر لهو بارهیهوه محەممەد كەمال، سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بهكهناڵی رووداوی راگهیاندووه، وەكو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارتی دوو مەرجیان بۆ كۆبوونەوەكان هەیە:یەك: ئەو كەسەی بۆ پارێزگاری كەركووك لەلایەن یەكێتییەوە پێشنیاز دەكرێت دەبێت كۆدەنگی مەكتەبی سیاسی لەسەربێت، نەك تەنیا نوێنەری باڵێكی یەكێتی بێت. دوو: كۆبوونەوەكە لەدەرەوەی كەركووك بێت، چونكە لەلایەن بەغداوە بڕیاری ئەوە هەیە لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان و دەنگدان بە ئەنجامدانی گشتپرسی، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئێمە بكرێت، بۆیە كەی ئەو دوو مەرجە جێبەجێکران ئێمە هیچ گرفتێكمان نییە.
هاوکات ئیبراهیم خەلیل، سەرۆكی فراکسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك رەتیكردەوە ئەوان وەك یەكگرتوو هیچ مەرجێكیان بۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنەكە هەبێت و رایگەیاند: “ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو هیچ گرفتێكمان نییە، كەی كاتی كۆبوونەوە دیاریكرا لە هەر شوێنێك بێت ئامادەدەبین، سەبارەت بە رێبوار تاڵەبانی كە ئەندامێكی ئەوانە و سەرۆكی ئەنجوومەنەكەیە بەوەكالەت و پێشتر رایگەیاندبوو تاوەکو ئاڵای کوردستان هەڵنەکرێت ئامادەنییە بگەڕێتەوە كەركووك، ئیبراهیم خەلیل گوتی: “من وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو قسە دەكەم، مامۆستا رێبوار پابەندبوونی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنەكەی هەیە، ئەوەیان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە”.
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە 41 ئەندام پێکدێت، لەو ژمارەیە 26 یان کوردن و سەر بە حیزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانن. بەوپێیەی یەکێتی لەو شارە خاوەن زۆرترین دەنگە، پۆستی پارێزگا بەو حیزبە درابوو، بڕیارە لەمەودواش هەر بۆ ئەو حیزبە بێت.