نووسه‌رێكی دیاری جه‌زائیری:سه‌رۆك بارزانی له‌پێناوی گه‌له‌كه‌ی تێكۆشانێكی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا و ریفراندۆمی كرد
نووسەر و مافناسی دیاری جەزائیری،”ئەنوەر مالیک” لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: “ئەگەر لەگەڵ بارزانی کۆک و ناکۆک بن، بەڵام جێگەی ئەوەیە کە رێزی لێ بگیرێت، ئەو لە پێناو دۆسییەی گەلەکەی تێکۆشانی کرد و پڕۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام دا، کە پڕۆسەیەکی دیموکراتییە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ری دیاره‌ی جه‌زائیر ده‌شلێـ”دواتر بارزانی دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو، نەشی گوت، یان من یان کوردستان دەسوتێنم”.
شایانی باسه پێشتر سەرۆک بارزانی، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی لە پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان کرد و ڕای گەیاند کە چیتر ئامادە نییە وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بمێنێتەوە.