یه‌كێتی پیلانگێریهكی تر دژی كورد له به‌غدا ده‌كات بزانه ئه‌مجاره چ ده‌فرۆشێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكورك كه‌وتووه رێكه‌وتنێكی نهێنی له‌نێوان باڵی سوونه‌ی سه‌ر به مالیكی و كۆتله‌ی مالیكی و باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی كراوه بۆ دابه‌شكردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئه‌و رێكه‌وتنه‌ش بۆ له‌ناو بردنی پۆسته‌كانی كورد كراوه، كه سه‌رۆكی كۆمسیۆن بۆ عه‌ره‌بێكی سوونه بێت، جێگره‌كه‌شی بۆ یه‌كێتی و سه‌ر به باڵی خیانه‌ت بێت و بڕیاردهرهكهشی بۆ عه‌ره‌بێكی شیعه بێت، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پۆستی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنی عێراق هی كورده و پۆسته‌كه‌ش له‌ناو كوردا، ئیستحقاقی پارتی دیموكراتی كوردستانه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه پاش فرۆشتنی كه‌ركووك و یه‌كێتی له‌به‌غداش دژی پۆسته‌كانی كورد له‌گه‌ڵ سوونه‌ی سه‌ر به مالیكی و شیعه‌ی كۆتله‌ی مالیكی رێكه‌وتووه بۆ له‌ناو بردنی پشكه‌كانی كورد و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌ر له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیه‌كانی مالیكی بێت، نه‌ك بۆ كورد، به‌م شێوه‌یه سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنیش وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌ستی پێكردووه”.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ناوی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنی عێراق ئاشكرا ده‌كات پاش رێكه‌وتنه‌كه و كه به‌م شێوه‌یه لێهاتووه، سه‌رۆكی كۆمسیۆن بۆ عه‌ره‌بێكی سوونه سه‌ر به سه‌لیم جبوری ده‌بێت به‌ناوی(مەعن حەنووشە) جێگره‌كه‌شی بۆ یه‌كێتی ده‌بێت به‌ناوی (رزگار حەمە محێدین) كه سه‌ر به‌یه‌كێتیه و له باڵی خیانه‌ت و كوردی مالیكیه، بریاردهرهكهشی (ئەحمەد رەحیم بەشارە) شیعه‌یه و سه‌ر به مالیكیه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، پێشتر سوونه‌ی سه‌ر به مالیكی هه‌بووه، به‌ڵام پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ئاشكرا كوردی سه‌ر به مالیكیش په‌یدابوونه، كه به‌ناوی كورد پۆست وه‌ر ده‌گرن و پشكی كورد له به‌غدا ده‌شكێنن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی كه ئێستا به كوردی مالیكی ناویان ده‌برێت به‌شێكی له یه‌كێتیه و به‌شێكی تریشی له گۆڕان و له‌كۆی 9 ئه‌ندام له كۆمسیۆنی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق دوو كاندید بۆ كوردی سه‌ر به مالیكی بووه، یه‌كێك به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووه، یه‌كێكی تریش به‌ر گۆڕان كه‌تووه، كه ناوی سه‌عید كاكه‌ییه”.