خواردنی بیبه‌ر چاو ده‌پارێزێ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی كوشنده‌

له‌ نوێترین تویژینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌،كه‌ خواردنی بیبه‌ر چاو ده‌پارێزێت له‌ زۆر نه‌خۆشی به‌ تایبه‌تی ئاوی سپی.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی پزیشکی نوێی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” که‌ بیبه‌ر که‌ ده‌وله‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین “سی ” ده‌بێته‌ هۆی پاراستنی مرۆڤ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌تایبه‌تی دوورخستنه‌وه‌ی چاو له‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشی.

به‌ گوته‌ی پزیشکه‌کان بیبه‌ر چاو ده‌پارێزێت له‌ “ئاوی سپی “و هه‌روه‌ها تۆڕی چاو باشتر ده‌کات و چالاکتری ده‌کات ، له‌ هه‌مان کاتتدا پارێزگاری ده‌کات له‌ چاو دژی نه‌خۆشیه‌کانی تر و هه‌روه‌ها توش بوون به‌ که‌م و کورتی بینین و چاو کزی.

Back to top button