ئەمریكا, هەڕشەكانی ئێران لە سعودیا قبولكراو نین
دوای ئەوەی حوسیەكان موشەكێكی دوورئاوێژی ئاراستەی وڵاتی سعودیا كرد, رووداوەكە كاریگەری گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا بە تایبەت كە وتە بێژی هاوپەیمانی سونە رایگەیاند موشەكەكە هی وڵاتی ئێران بووە ئەمڕۆش ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئێران بەوە تۆمەتبار دەكات، كە موشەكی بالیستی بە حوسییەكانی یەمەن داوە بۆئەوەی ئاراستەی سعودیا بكەن، داواشی لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، بەرپرسیارێتی پێشێلكردنی دوو بڕیاری نێودەوڵەتی لە ئەستۆی ئێران بگرێت.
لەمبارەیەوە نیكی هیلی باڵیۆزی ئەمەریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی، ئەو زانیاریانەی سعودیا ئاشكرایكردوون دەریدەخەن ئەو مووشەكە ئێرانیەی لە مانگی تەمموزدا لە یەمەنەوە ئاراستەی سعودیا كرابوو، بەر لە ئاڵۆزیەكان لە یەمەن بوونی نەبووە.
هیلی گوتی، پاسەوانی شۆڕشی ئێرانی بەپێدانی چەك بە حوسیەكانی یەمەن، دوو بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشێل كردووە و ئەو موشەكەی رۆژی شەممەی رابردووش ئاراستەی فڕۆكەخانەیەكی باكووری ریاز كراوە، ئەگەری زۆر هەیە ئێرانی بێت.
هەورەها گوتی، ئێمە داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان و هاوپەیمانانمان لە جیهان دەكەین، رێوشوێنی پێویست بۆ تۆمەتباركردنی ئێران بەو پێشێلكاریانە بگرنە بەر.
لەلایەكی دیكەشەو میدیا سعودیەكان لە شازاده محەمەد بن سەلمانی جێنشینی وڵاتەكەیان گواستەوە، پێدانی چەك و مووشەك بە حوسیەكان لەلایەن ئێرانەوە، دوژمنكاریەكی سەربازی راستەوخۆی ئێرانە و راگەیاندنی شەڕە لە دژی عەرەبستانی سعودیا.