لە کەرکووک شەڕ لەنێوان خۆبەخشەکان و هێزە عێراقییەکان روویدا

 

   


لە هەردوو گەڕەکی شۆریجە و پەنجا عەلی لە کەرکووک هێرشکراوەتەسەر هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی و بەگوتەی شایەتحاڵان “هامەرێکی هێزە عێراقییەکان سووتێندراوە”.

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 9-11-2017، لە گەڕەکی شۆریجە (نزیک چێشتخانەی حەمە ناسر)  شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە عێراقییەکان و چەکدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ چەند خۆبەخشێکی شارەکە روویداوە

ئەمە بۆ جاری چەندەمە پێشمەرگە خۆبەخشەکان، بۆ سنوردار کردنی دەست درێژیەکانی حەشدی شەعبی رووبەروویان دەبنەوە، لە هێڕشەکەی ئەمشەی کەرکووکیش کوژراو بریندار هەن.

Back to top button