زه‌ئه‌ڵماینه‌ر: ئێران له‌ چیایی شنگاله‌وه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئیسرائیل ئاسایشی ئه‌و ووڵاته‌ له‌ خه‌ته‌ردایه‌

پاش داگیركارییه‌كه‌ی سوپایی پاسدارانی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی له‌ سنوری شنگال و ده‌ووروبه‌ری تا ده‌گاته‌ سه‌ر چیایی شنگال، له‌ ئێستادا ئیسرائیل مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یی له‌سه‌ره‌ و ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌و ووڵاته‌ له‌ خه‌ته‌ردایه‌.

له‌ راپۆرتێكدا ڕۆژنامەی (زە ئەڵماینەر) ئه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌” کە کۆنتڕۆل کردنی چیای شنگال لەلایەن ئێران مەترسی گەورە لەسەر ئاساییشی ئیسڕائیل دروست دەکات، له‌ كاتێكدا كه‌ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران دەستیان بەسەر شنگالدا گرتووە و ھەوڵی دروست کردنی بنکەیەکی سەربازی لەسەر چیای شنگال دەدەن، بۆ ئه‌وه‌یل ه‌ هه‌ركاتێك بیانه‌وێ به‌كاری بهێنن.

ڕۆژنامەکە باسی له‌وه‌شكردووه‌” كه‌ ئێران زیاتر لە 10 ساڵە ھەوڵی دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناوچە شاخاوییە دەدات کە لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە ڕۆژھەڵاتی سووریا له‌ هەردوو بەشی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، له‌ ئێستاشدا کەتیبەکانی خۆراسانی کە سوپای پاسدارانی ئێران پاڵپشتییان دەکات، كه‌ خەریکی دروستکردنی بنکەیەکی سەربازین لە بەرزاییەکانی چیای شنگال.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” كه‌ (ئەبو مەھدی موھەندیس) كه‌ کەسی دووەمی نێو میلیشیاکانی حەشدی شەعبیه‌ و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە تیرۆرستی ناساندووە، چەند جارێک لەو ناوچەیە بینراوە و سه‌ردانیچ یاكه‌ی كردووه‌.

رۆژنامه‌كه‌ زانیاری زیاتر خستۆته‌ روو و رایگه‌یاندوه‌” كه‌ ئەگەر ئەو چیایە کۆنتڕۆل بکرێت، بە مانای کۆنتڕۆڵکردنی ھەموو ناچەکە دێت. دەشڵێ: ”ئێران دەتوانێت لەوێوە ھێرش بکاتە سەر تەل ئەبیب و یارمەتی بۆ حزبوڵای لوبنانی بنێرێت.

Back to top button