پاش شه‌ڕێكی سه‌خت چوار خۆكوژ خۆیان ته‌قانده‌وه له‌م شاره
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له تكریت شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار روویدا و چوار چه‌كدار خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و زیانه‌كان تا ئێستا نه‌زاندراون.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11/11/2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای تكریت رایگه‌یاندوه” كه له ناوچه‌ی جزیره‌ی غه‌رب شه‌ڕ درووست بووه له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و چه‌ند چه‌كدارێك، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش چوار له و چه‌كدارانه خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و كه ژماره‌كه‌یان 6 چه‌كدار بووه، 2 چه‌كداره‌كه‌ی تریش كوژراون.
به پێی زانیارییه‌كانیش” ئه‌و چه‌كدارانه چه‌كداری داعش بوون، له ئێستاشدا چه‌كدارانی داعش له زۆر شوێن كاری خۆیان ده‌كه‌ن و وا چاوه‌ڕێ ده‌كرێ كه به هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش كه له عێراق ماون ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی تریش هه‌یه له نێوانیان.