(خواكوڕك) : لە بەرامبەر فرۆشتنی كەركووك بڕی داهاتی خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر ئاشكرا دەكات
دوای ئەوەی كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بەهاوكاری گرووپێكی خیانەتكارانی نێو یەكێتی لە بەرامبەر بە تاڵانبردنی نەوتی كەركووك و گواستنەوەی لە ڕێگەی تانكەرەوە بۆ ئێران، ڕۆژانە بڕی ملیۆنێك دۆلار بە گرووپی خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر دەدرێت.
عەدنان كەركووكی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان, رایگەیاندووە : “ئەوەی كە وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای كردووە، رۆژانە 60 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی ئێران دەكەن، بەڵام ئەمە دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكوو حەشدی شەعبی ڕۆژانە 260 ھەزار بەرمیل نەوت بە تانكەر بۆ ئێران دەنێریت”.
ئەوەشی نەشاردەوە كە هەندێك زانیارییان پێگەیشتووە، ”لە بەرامبەر تاڵانكردنی نەوتی كەركووك، ڕۆژانە ملیۆنێك دۆلار بە پاڤڵ تاڵەبانی، لاهور جەنگی و چەند بەرپرسێكی دیكەی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەری یەكێتی دەدرێت“
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”حەشدی شەعبی ستایشی گرووپی 16ی ئۆكتۆبەر دەكەن، بەوەی كە ئەوان ئەركێكی نیشتمانییان جێبەجێ كردووە، چونكە كەوتوونەتە پێش میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بۆ ئەوەی بێنە ناو كەركووك و ناوچەكانی دیكەی كوردستان”.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی یەكێتی، پەلاماری خورماتوو، كەركووك و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی كوردیان شەهید و بریندار كرد و نزیكەی 200 هەزار كەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی 18ی ئۆكتۆبەر كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی لە پەیامێكدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركووك و خورماتوو لە ئەستۆی كاڵفامەكانی نێو یەكێتی دایە“.