سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می ئاڕاسته‌ی خانەوادەی شەهید سەعید ئیڵچی كرد
به بۆنه‌ى كۆچى دوايى كه‌سايه‌تى كوردى باكوورى كوردستان و كوڕى دامه‌زرێنه‌رى پارتى ديموكراتى كوردستانى توركيا، جەلادەت سەعید ئیڵچیم، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى په‌يامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى فواد سەعید ئیلچی كه‌سايه‌تى سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تى باكوورى كوردستان كرد.
ده‌قى په‌يامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:-
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز فواد سەعید ئیلچی و بەڕێزان خانەوادەی شەهید سەعید ئیڵچی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان جەلادەت سەعید ئیڵچیم پێ گەییشت .
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و خانەوادە و كەسوكارتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو جەلادەت سەعید ئیڵچی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
11ـی 11ـی 2017