زەمین لەرزەکەش ئێرانی شەرمەزار کرد

 
گەندەڵی لە ئێران ڕێژەکەی هێندە بەرزە تەنانەت ڕوداوی زەمین لەرزەش دەبێتە هۆی ئاشکراکردنی گەندەڵی و خاڵی ناکۆکی نێوان بەرپرسانی باڵا.
 
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران دوای ڕوداوی زەمین لەرزەکەو ڕووخانی ژمارەیەکی زۆری باڵەخانەکانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ئاماژەی بەوە کرد کە زۆربەی باڵەخانە ڕوخاوەکان لە لایەن حکومەتەوە دروست کراون ئەوەش ڕوونە کە هۆکارەکەی گەندەڵی و فەسادە.
 
ڕۆحانی دەڵێت لە سەرپێڵی زەهاو ئەو خانوانەی خەڵک خۆی دروستی کردووە وەک خۆیەتی و ئەوانەشی حکومەت دروستی کردوون ڕوخاون،ئەوە نیشانەی بوونی گەندەڵیە،جێی وەبیرهێنانەوەیە ئەو باڵەخانانەی کە حکومەت دروستی کردوون لەسەردەمی ئەحمەدی نەجات بنیات نرابوون.
Back to top button