رۆژێك له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پشووی فه‌رمیه‌ و راگه‌یاندرا

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پشووی رۆژى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت” پشووه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ 30/11/2017 وه‌ ئه‌و رۆژه‌ش پشووی فه‌رمیه.

له‌و باره‌وه‌ (نه‌به‌ز ئیسماعیل) گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌ ” كه‌ ئه‌م ساڵ رۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌كه‌وێته‌ رۆژی 30/11/2017 كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌شی روونكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی پێنج شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 30/11/2017 پشووی فه‌رمیه‌ و یادی ئه‌و زاته‌ پیرۆزه‌ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ كوردستان.

Back to top button