نـــــــــــــــێچیرڤان بــارزانی له‌گه‌ڵ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه
بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگیرەكەی و شاندێكی حكومی سەردانی شاری سلێمانی بكەن و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆببنەوە.
به‌پێی ئەو زانیارییانەی كه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه” ئەمڕۆ سێ شەممە 21/11/2017 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی شاری سلێمانی دەكەن و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوە و تاوتوێی كۆمه‌ڵێك پرس ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی زانراوه چوونی ئه‌م شانده‌ی حكومه‌ت به وه‌فدێكی باڵا بۆ ئه‌وه‌یه” كه گفتوگۆ لەسەر تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچەكە بكه‌ن و هه‌روه‌ها پێكهێنانی وەفدی هاوبەشی كوردییە بۆ بەغدا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری دوینێ دووشه‌ممه سەردانی ئه‌مینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیان كرد لە هەولێر.