وادهی دابهشكردنی مووچهی مانگی 9ی مووچهخۆرانی كوردستان ئاشكرا كرا
بڕیارە هەفتەی داهاتو دابەشكردنی موچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات و سەرەتاش مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.
بهپێی زانیارییهكانی (خواكوڕك)بڕیار وایه له ههفتهی ئاینده دابەشكردنی موچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات و سەرەتای دابەشكردنەكەش مووچەی خانەنشینان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دهبێت.
جێگای ئاماژەبۆكردنە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چوار تهوهری گرنگ تاوتوێدهكات كه له نێویاندا پرسی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2018 ی عێراق تاوتوێ دەكات.