حكومه‌تی عێراقی بڕیارێكی تری دژی هه‌رێم ده‌ركرد
به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی خانووبەرەی عێراق له باره‌ی دواین هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان رایدەگەیەنێت.ـ پێویستە هه‌رێمی كوردستان خانوبه‌ره حكومیه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی (سه‌دام حسێن) راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه.
(ئه‌حمه‌د روبێعی) به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی خانووبەرەی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌یه‌كی حكومی عێراقی رایگه‌یاندووه.” موڵك و باڵەخانەیەكی زۆری حكومەت له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن كه نهكهوتونهتهوە ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌غداوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش عێراق له هه‌وڵدایه بۆئه‌وه‌ی موڵكە حكومیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی خانووبەرەی عێراق، له لیدوانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” كه خانوبه‌ره‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بێبه‌رین له یاساكان و به‌كارده‌هێنرێن به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێك، بۆیه له ئێستادا حكومه‌تی عێراق داوای ئه‌و خانوانه ده‌كاته‌وه كه سه‌ر به حكومه‌تی عێراقین و له هه‌رێمن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” حكومه‌تی عێراقی پاش خیانه‌ته‌كه‌ی16ی ئۆكتۆبه‌ر و هاتنی حه‌شدی شه‌عبی و سوپایی عێراقی بۆ كه‌ركوك و دووزخورماتوو و وێرانكاری له‌و ناوچانه رۆژ به رۆژ بڕیار و كاری نوێ دژ به هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات و ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌رمی زۆر نواندووه به‌ڵام، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كریت به‌غدا نیازی خراپه و ده‌یه‌وێ حكومی خۆی له ته‌واووی كوردستان بچه‌سپێنێ كه ئه‌مه‌ی بۆ ناچێته سه‌ر و حكومه‌تی هه‌رێم به توندی وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییانه‌ی داوه‌ته‌وه.