حكومه‌تی هه‌رێم: ئومێده‌وارین یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر ببێته‌ مایه‌یی لێبورده‌یی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر رایده‌گه‌ێنێت” ئومێده‌وارین ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان له‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا و هانی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌:-

به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (محمد) “د.خ”، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان ده‌كه‌ین، له‌م بۆنه‌یه‌شدا وه‌ك هه‌میشه‌ په‌یامی ئاشتی و دۆستایه‌تی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق و دراوسێ و جیهان ده‌نێرین.

ئومێده‌وارین ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ و پێكهاته‌كان له‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌دا و هانی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بدات بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی و دۆستایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدیدا.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

٣٠تشرینی دووه‌م/ ٢٠١٧ زایینی    –    ١٢/ ربیع الاول/ ١٤٣٩ كۆچی

Back to top button