ریال مه‌درید یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی زستانه‌ی خۆی یه‌كلاكرده‌وه‌

 ریاڵ مەدرید بۆ تۆکمەکردنی ریزەکانی یانەكه‌ی یەکەمین گرێبەستی گرنگی خۆی بەر لە وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یەکلایی کردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ریال مەدرید رایگه‌یاندوه‌” کە کارگێڕی یانەی ریال ڕێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ (کیبا ئاریزابالاگا) ی گۆڵپارێزی یانەی ئاتلەتیکۆ بلباو ئەنجام داوە و بڕیارە (فلۆرۆنتینۆ پێرێز) سەرۆکی ریاڵ مەدرید چاوەڕێی تەواوبوونی گرێبەستی گۆڵپارێزە نەکات کە لە هاوینی 2018 کۆتایی پێ دێت، بەڵکو دەیەوێت مەرجی شکاندی گرێبەستەکەی بدات کە 20 ملیۆن یۆرۆیە، بۆ ئەوەی ڕاستەخۆ گۆڵپارێزەکە لەو زستانە بە فەرمی پەیوەندی بە ریاڵ مەرید بکات، هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان گۆلپارێزەکە گفتوگۆی یانەکانی یۆڤێنتۆس و ئاڕسنالی رەتکردوەتەوە، دوای ئەوەی کە لای ڕوون بووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بایەخی پێ دەدات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ ساڵانی رابردووه‌ و هه‌وڵی هێنانی گۆڵچیه‌كی به‌توانای ده‌دات به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ ئه‌وه‌ی له‌ پێشوو ده‌یویست به‌ده‌ستی بهێنێت، بۆیه‌ كیبای كڕی.

Back to top button