گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوونه‌كان باس له رێكه‌وتنێك ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان
شێخ مزاحم ئه‌لحوێت گوته‌بێژی هۆزه عه‌ربه سوونه‌كانی له مووسڵ له‌باره‌ی چه‌ند دانووستاندنێك له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكیه‌كان رایدهگهێنێـ”بۆ ڕێگری‌کردن لە پێشێلکارییەکانی حەشدی شەعبی، ڕێککەوتن کراوە، کە ھێزی ئەمەریکایی لە ھەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بڵاو بکرێنەوە و ده‌شلێـ”لە ماوەی ڕابردوودا سێ کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرکردەکانی ئەمەریکا ئەنجام داوە و گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێک بۆ ئەوەی ئەمەریکا ھێزەکانی خۆی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بڵاو بکاتەوە، لەوانە کەرکووک و مووسڵ.”
گوته‌بێژی هۆزه سوونه‌كانی مووسڵ له لێدوانێكی دا بۆ مالپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدهگهێنێت “مەبەست لەو ڕێککەوتنەی کراوە لە نێوان ھۆزە عەرەبەکان و سەرکردەکانی ئەمەریکا بۆ ئەوەیە کە ڕێگری بکرێت لەو پێشێلکارییانەی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامیان داوە، گوتیشی”چوونی ئەو ھێزەی ئەمەریکا بۆ کەرکووک لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەیە، کە کراوە، بۆ بڵاوکردنەوەی ھێزی ئەوان لە ناوچە کوردستانییەکان و بڕیاریشە لە مووسڵیش ھێزی خۆیان بڵاوە پێ بکەن.”
گوته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان روونیشی كردووه”ئەو پێشێلکارییانەی حەشدی شەعبی دژی خەڵکی سڤیل لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامی داوە، کەمتر نییە لە ئەو پێشێلکارییانەی داعش دژی خەڵکی ئێمەی ئەنجام داوە، بۆیە بڕیارە ھێزی ئەمەریکا لە ناوچە کوردستانییەکان بڵاوەیان پێ بکرێت و حەشدی شەعبیش بە زووترین کات لەو ناوچانە بکشێنەوە.”