به‌عسیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان دانووستاندن ده‌كه‌ن و میلیشیاكان حشدی شه‌عبیش رۆژی له‌ناو بردنی به‌عسیان دیاری كرد
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێزەکانی نوجەبای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داوا لە تەواوی یەکەکانی دەکات هەموو ئەندامانی پێشوی حزبی بەعس لە ڕیزەکانیان دەربکەن.
جیا لەوە داوا دەکات سەرجەم ئەفسەرو پلەدارەکانی بەعس لەناو ڕیزەکانی سوپا‌و دەزگاکانی پۆلیس و هەواڵگری لە ماوەیەکی کورت‌دا دەست لەکاربکێشنەوە یان دەربکرێن و بە زمانی هەڕەشە داوای دورخستنەوەیان دەکات گەرنا ئەوا بە بێ گەڕانەوە بۆ دادگا‌و حکومەت میلیشیاکانی نوجەبا هەڵدەستن بە کوشتنیان.
هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە کە زانیاری تەواو لەبەردەستیانەو ناو ناونیشانی کار‌و شوێنی دانیشتنی ئەو ئەفسەرو پلەدارانەی ڕژێمی پێشوو لایان پارێزراوە و گەر دەست لەکار نەکێشنەوە ئەوا تیرۆریان دەکەن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌ئێستادا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عس هه‌ڵوه‌شاوه دانووستاندنیان كردووه، ئه‌مه‌ش بۆته مه‌ترسی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی شیعه و ئێران له عێراق”.