میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی گه‌یشتنه نزیك كه‌لار
ئه‌مرۆ 2ی 12ی 2017 میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێزیان به‌ئاراسته‌ی قه‌زای كه‌لار و گوندی شێخ باوه، له باشووری ئه‌و قه‌زایه جوڵاندووه، ده‌یانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه، بۆ بازگه‌كانی ساڵی 2003ی نێوان هێڵی ته‌ماسی رژێمی پێشووی عێراق و هێزی پێشمه‌رگه”.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس كاروان كه‌لاری به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه”دوای ئەوەی دوێنێ چەند مەسولێكی جەردەو ڕێگر بازگەی كاتی‌یان لە گوندی ”قەرەبڵاغ” دانا‌و پارەیان لە شۆفێری ئۆتۆمبێلە بار هەڵگرەكان وەرگرت، لەئێستادا حەشدی شەعبی هاتۆتە بازگەی ”شێخ باوە”و بە پێشمەرگەو ئاسایشیان و وتووە: دەبێت تا سەعات ”یەك” بارەگاكانتان چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە بۆ سنوری ”٢٠٠٣” كە گوندی ”قەرەبڵاغ”ە!
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان ده‌لێن”هێزەكە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ بازگەی “بان ئاسیا‌و”، كە تەنها نزیكی 15 كیلۆمەتر لە باشوری قەزای كەلارەوە دورە و پێشتر بازگەی نێوان هەرێم و عێراق بوە تا ساڵی 2003 هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان”گفتوگۆ لە نێوان سوپای عێراق و ئاسایشی گەرمیاندا دەستی پێكردووە، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێكی نەبووە.