تۆڵه‌ی خیانه‌تی كه‌ركووك به‌خیانه‌ت یه‌مه‌ن له‌ئێران كرایه‌وه
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی یه‌مه‌ن، له به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه له 2ی 12ی 2017 داوای له‌سه‌رجه‌م عەشیرەتەکانی وڵاتەکەی کرد لە دژی حوسییەکان راپەڕن و وڵاتەکەیان رزگار بکەنەوە، ئه‌مه‌ش بووه هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ حوسیه‌كان” تا ئێستا هێزەکانی سەرۆکی پێشووی یەمەن بارەگاکانی سەرۆکایەتیی یەمەن، وەزارەتی بەرگری، دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، بانکی ناوەندی، وەزارەتی داراییان رزگار کردووەتەوە.
هێزەکانی سەرۆکی پیشووی یەمەن بەشێکی پایتەختی وڵاتەکەیان لە چەکدارە حوسییەکان پاک دەکەنەوە، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاڵپشتییان دەکات، هه‌ر هه‌مان رۆژ شەڕێکی گەورە لەنێوان هێزەکانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن و حوسییەکان دروست بووە،بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، هێزەکانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح دەستیان بەسەر کەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەیاندا گرتووە و فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەختیشیان گەمارۆ داوە.
سعوود قەحتانی، ڕاوێژکار لە دیوانی پادشایەتی سعودیە، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، تویتێکی کردووە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی پاش کۆنتڕۆڵکردنی باڵەخانەی تەلەڤزیۆن، سەرۆکایەتیی کۆمار، وەزارەتی بەرگری، فڕۆکەخانەی سەنعای پایتەخت، ئاسایشی نیشتمانیی، بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی لە سەنعای پایتەخت، لەلایەن پارتی کۆنگرەی گەل بە سەرۆکایەتی عەلی عەبدولڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن، هه‌روه‌ها ڕاوێژکارەکەی دیوانی پادشایی سعودیە، ئەوەشی خستوەتەڕوو، کە لەئێستا یەمەن کۆتایی بە ھەژموونی ئێران لە وڵاتەکەیدا دەبینێت، ھاوکات ئەوەشی نووسیوە: “سەرکەوتن نزیکە و ھەموومان دەبینین ئێران کۆتایی پێدێت لە یەمەن بۆ ھەتا ھەتایە، بە ئومێدی خودا”.