عەممار حەكیم بە سەرۆكی ڕەوتی حیكمە هەڵبژێردرا
دوای ئەوەی ڕەوتی حیكمە لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی جیابویەوە ئەمڕۆ بەبەشداری ١٢٠٠ ئەندام كۆنگرەی خۆی ئەنجامداو لە كۆنگرەكەدا عەممار حەكیم بەسەرۆكی رەوتەكە هەڵبژێرایەوە.
بەپێی بەیاننامەیەكی رەوتی حیكمە ئەمڕۆ شەممە كۆنگرەی خۆی دەبەستێت كە ١٢٠٠ ئەندام بەشداری تێدا دەكەن و لەوژمارەیش ٣٠٠ئەندامیان كە دەكاتە لە٢٥%ی ڕێژەیی بەشداران ئافرەتن.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری سۆمەریە نیوزیش لە كۆنگرەكەی ئەمڕۆدا عەممار حەكیم بەسەرۆكی رەوتی حیكمە هەڵبژێراوە و بریاریشە هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی دەستەی باڵاو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی رەوتی حیكمەی نیشتمانی بكرێت.
جێگەی ئاماژەیە عەممار حەكیم لەمانگی تەمموزی رابردودا بەشێوەیەكی فەرمی لە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی جیابونەوەی خۆی راگەیاند و رەوتێكی نوێیبەناوی رەوتی حیكمەی نیشتمانی پێك هێنا .