وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی به چاكسازییه‌كانی كرد
بۆردی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی خسته واری جێبه‌جێ كردن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ئه‌مرۆ 4ی 12ی 2017 وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سه‌رپه‌رشتی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری به‌وه‌كاڵه‌ت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه و نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ پرۆسه‌كه ئه‌نجامدا”.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌رووی گرینگی و پێویستی و هه‌ڵومه‌رجه گونجاوه‌كان پێنج خاڵی سهرۆهكی نێو پرۆسه‌كه‌ی خستۆته به‌رده‌م بۆ ده‌سپێكی قۆناخی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنی چاكسازیه‌كه و دوای گفتوگۆكردن و راگۆڕینه‌وه له‌نێوان وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت و نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان كه سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی چاكسازییهكهن، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت قبوڵكرا و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پرۆژه‌ی چاكسازی رێكخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پرۆژه‌یه‌كی گشتی و درێژخایه‌نه، بۆ دووباره رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له 35 خاڵ پێكهاتووه و له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه‌ش 5 خاڵی سه‌ره‌كی پرۆژه‌كه له‌مڕۆوه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.