وهزارهتی كارهبا ئهگهر ههیه وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر بكوژێنهوه
وەزارەتی کارەبای حكومهتی ههرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوهی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر بكوژێتهوهو رایدهگهێنێت” دهبێت ڕێگری گواستنەوەی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی چەمچەماڵ و هەولێر کۆتایی پێ بێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان له روونكردنهوهیهكدا،سەبارەت بە ئەگەری کوژانەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا پهیامێك بلاودهكاتهوه و رایدهگهێنێت” بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن وەزارەتی سامان سروشتیەکانەوە بەدەستمان گەیشتووە چەند هەفتەیەکە هاتوچۆی تەنکەرەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی (کۆندسێت) لە کێڵگەی کۆرمۆر رووبەرووی چەند ئاستەنگێک بۆتەوە، کە لەلایەن چەند کەسانێکی ناوچەکەوە رێگری لەکارەکانیان کراوە.
وهزارهتی كارهبا ئهوهش دهخاته روو” كه بەهۆی ئەم کارە نایاساییەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە، دیارە لایەنەکانی تری پەیوەنداری بەرپرس تا ئێستا نەیتوانیوە کێشەکە چارەسەر بکات.
وەزارەتەکە هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت لەکاتی بەردەوامبوونی ئەو کێشەیە ئەگەری کوژانەوەی یەکەکانی هەردوو وێستگەی کارەبای غازی چەمچەماڵ و هەولێر هەیە، “ئەمەش لەبەر داخستنی بیرەکانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.