نھێنیە مەترسیدارەكانی دەزگایی ئیتلاعات ئاشكرا ده‌بێت

لە دوای شوڕشی ئیسلامی ئیران لە ساڵی ١٩٧٩ ئایەتۆڵا خومەینیی بڕیارێكی گرنگی دەركرد كە ئەویش ھەڵوەشانەوەی دەزگای “ساواك ” ی ھەواڵگری بوو لە رەزا شای پەھلەوی دایمەزراند بۆ پاراستنی خانەوادە و شانشینەكەی ، بەڵام ئایەتوڵا خومەینی ئەم ھەنگاوەی نا بۆ ئەوەی لەلایەك دڵی جەماوەری ڕاپەڕیوی ئێران ڕاگرێت بۆ لای خۆیی لە لایەكی تریشەوە شەرعیەت بدات بەو بڕیارانەی تری دژی نەتەوەكانی تر و پارتەسیاسیەكان بە كاری بھێنی ، بەڵام زۆری پێنەچوو ، گروپی (خاڵخاڵی و خامەنەیی و رەی شەھری )كە بە سێ كەسی زۆر نزیكی ئەو كاتەی خومەینی دادەنران لەگەڵ رەفسەنجانی بێرۆكەی دروستكردنی دەزگای ئیتلاعاتیان خستە پێش خومەینی ، لە فۆرمی وەزارەتێك ڕێكیان خستەوە بە ناوی “وزارت اطلاعات جمهوری إسلامی ایران” كە ھاوكات بە “فافاك ” ناوزەد دەكرێت و “محمد ري شهري ” بە یەكەمین وەزیری ئیتلاعاتیش دەست نیشان كرا تا ساڵی ١٩٨٩ وەزیر بوو .
 
گرنگترین ئەرك و ئامانجەكانی ئەم دەزگا ترسناكە
 
 
١/ فافاك ئامانجی پاراستنی ستراتیژی كۆماری ئیسلامی ئیرانە لەو مەترسیانەی ڕێگری لە بەرژەوەندییەكانی دەكەن لە ھەموو جێھان قوستنەوەی جەنگەكانی ھەرێمی و نانەوەی بشێوی و ئاژاوە و دووبەرەكی و خوێنڕشتن لەو ناوچانەی درواسێ ئێرانن .
 
٢/ دەزگای فافاك ئەركی دروستكردنی تۆڕێكی زانیاری و كۆكردنەوەیانیاتی بە شێوەیەكی زانستی بەرنامە بۆ داڕێژراو تایبەت بە پرۆگرامە ئەتۆمی و ھایدرۆجینی و كارو موگناتیسیەكان .
 
٣/ نەھێشتنی ھەموو ئەو دژایەتی و بەرەنگاری و شۆڕشانەی كە لە دەرەوەی خاكی ئێران دژایەتی سیستەمی شیعەگەرا و (ویلایەتی فەقی ) ی ئێران دەكەن بە تایبەت لەلایەن كورد و عەرەب و بەلووج وەكو نەتەوە و سوننەش وەكو مەزھەب و زەردەشتی و یارسان و جوو وەكو ئایین .
 
٤/ ھەوڵدان بۆ چاودێری و بەدواداچوونی ھەواڵگری بۆ تۆڕەكانی ئەنتەرنێت و گواستەوە و مانگە دەستكردەكان ھێرشە فایرۆسیەكان .
 
٥/ ئەنجامدانی داگێركاری كولتوری و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری دژی ئەو ناوچە وڵاتانەی مەترسی دروستدەكەن بۆ یەكپارچەی و یەكگرتووی خاكی ئێران ، دروستكردنی كەناڵی میدیای بینراو وبیستراو و خوێنراو بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و كولتووری و دەروونی ، ئەمەش لە عێراق و لوبنان و سوریا و یەمەن و بەحرەین و ھەرێمی كوردستان سەركەتنی بە دەستھێناوە .
 
٦/ دروستكردن و ھاوكاریكردنی لۆجستی و دارایی ئەو گروپ و میلیشیا چەكدارانەی كە ھاوكاری پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن لە دەرەوەی خاكی ئێران وەكو ئەلقاعیدە و حزبوڵای لوبنان و حەماسی فەلەستینی و داعش و میلیشیا شیعە توند ھاژووەكان .
 
٧/ ھاوكاری و ھەماھەنگی و كارئاسانی لە نێوان وەزارەتی دەرەوە و ھەواڵگری سوپای پاسداران و دەزگای ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی سیستەم و گاردی شوڕش بۆ چاودێریكردنی شوینكەوتوانی نەتەوە و مەزھەب و ئاینەكانی تر لە ناوە دەرەوەی خاكی ئێران و كاركردن بۆ زیندووكردنەوەی ھزری شیعەگەرایی لەو وڵاتانەی مەزھەبی شیعە تیدا كەمینەن وەكو تاجیكسان وئەفغانستان و بەحرەین و میسر و مەغریب .
 
٨/ سەپەرشتیكردنی ١٥ دەزگای جیاوازی ھەواڵگری و چاودێری و ١٦ دەزگای نھێنی تری ئێتلاعات و سوپای پاسداران ڕێكخستنیان لە ژێر “ئەنجومەنی باڵای ھەماھەنگی و زانیارییەكان” كە چەتریكی بەھێز و نزیكە لە خودی ویلاتی فەقی و باڵاترین ئاستی بڕیاری ستراتیژی كە لە لایەن “محەمود عەلەی” سەركردایەتی دەكات و ٢٤ كاتژمێر لە كار كردنی بەردەوام دان ، بە ڕێگەیان بدرێت بۆ كارھێنانی ھەموو میتودە سەربازی و ئەخلاقی و مادی و مەعنویەكان بۆ ئەنجامدانی ھەر پلان و ئۆپەراسیون و سیخوڕیەك .
 
٩/ ئیدارەدانی ١٤ جێگری وەزیر و ١٥٥ بەڕێوەبەری گشتی و جێنەراڵ و پیاوی ئاینی و ٣٠ ھەزار كارمەندی پرۆفیشوناڵ و لە شارەزای جۆراوجۆری زانستی و ئابووری و كومەڵایەتی و سەربازی لە تەواوی ئەو ناوچانەی جێھان كە دەكەونە ژێر فەرمانی ئەم دەزگا مەترسیدارە ، بەڵام ! زانیارییەكان ئاماژە دەكەن لە دوای ساڵی ٢٠١٣ ئەم ژمارەیە دوو ھێندە زیادی كردووە بڵاوەیان پێكراوە بۆ ئامانجەكانی سەرەوە و جێبەجێ كردنیان لەو ناوچانەی ئێران كردوویەتیە ئامانج بۆ فراونكردنی دەسەڵات و ھەژموونەكەی .
 
١٠/ فافاك بەرپرسیارە لە تێروركردن و كوشتن و لەناوبردنی ئەو ئۆپۆزسێۆن و كەسایەتیە سیاسی كۆمەلایەتی و ئاینیانەی كە بانگەشەی دژایەتی یان گۆڕینی شیستەم یان ئازسدی دەكەن لە ناوە و دەرەوەی وڵات و ئەو كەسایەتیانەش كە دانیشتووی ناوچەكانی خۆیانن و ڕێگری لە ستراتیژ و ھەژموونی سیاسەتەكانی ئێران دەكەن لەوانە سەركردەكانی حزبی دیموكرات و چەند جینێراڵێكی سەردەمی شا و چەند سەركردیەكی بەلووج و مجاھیدین خەڵق لە ساڵانی ڕابردوو تیرور كراون كە بەناوبانگترینیان قاسملۆ و شەرفكەندی بوون .
Back to top button