نووسەرێكی ژاپۆنی” پێشمەرگە بە سامۆرا و بارزانی بە ڕێبەری سامۆرایەكانی كورد دەشوبھێنیت
نووسەر و سیاسه‌تمه‌دارێكی ژاپۆنی سه‌رسامی خۆی به قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمەرگەی كوردستان پێشان ده‌دات و ئەو قوربانیادان و خزمەته‌ی پێشمه‌رگه كردوویه‌تی به قوربانیدان بۆ جیھانی ئازاد و دادپەروەری و پێكەوەژیان، له جیهان و كوردستان له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌لێـ”یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ئه‌و ناوچانه، بوونی كێشه‌ی قبوڵنه‌كردنی یه‌كتره، كێشه‌ی ئایین و نەتەوە و كه‌مینه‌كان لە ژێر ھەڕەشەی كوچپێكردن و توانەوە و جینۆسایدان، بەڵام بە ھۆی بەرەنگاری پێشمەرگەوە، ملیونەھا كەس بە ئازادانە دەژیین، هه‌روه‌ها پێشمەرگەی كوردستان بە ھاوشێوەی سامۆرایەكانی ژاپۆن ھەژمار دەكات، كە سەر سەختانە بۆ پاراستنی ناسنامه‌یان، دەجەنگان و ئاماده‌ی ھەموو قوربانیەك بوون له پێناوی مانه‌وه‌یاندا، ئەو نووسەرە (سه‌رۆك مسعود بارزانی) وەكو ڕێبەر و باوكی ئەو رووحه به‌ره‌نگاریه قاره‌مانه‌ی سامۆراكان وه‌سف ده‌كات و ده‌لێت بارزانی باوكی و رێبه‌ری سامۆراكانی كوردە”.
ئاكینبۆ كینۆشیتا نووسه‌ر و سیاسه‌مه‌داری ژاپۆنی كه كتێبێكی لە سەر دۆزی گەلی كوردستان نووسیوه له كتێبه‌كه‌دا ئاماژه بە مێژووی كورد و پێكھاتەی بەشەكانی كوردستانی گەورە كردووە، وه ئه‌و خاوه‌نی سه‌نته‌ری دۆستایه‌تی كورد و یابانه، چه‌ندان توێژینه‌وه و به‌دوا داچوونی بۆ پرسی كورد كردووه له‌هه‌موو شاره گه‌وره‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان گه‌راوه”.
هه‌روه‌ها ئاكینبۆ لە ساڵەكانی ٢٠١٥/٢٠١٦ سەردانی تەواوی بەرەكانی جەنگی كردووە و تۆڕێكی ھەماھەنگی پەیوەندی پەرلەمانتاری دروست كردووە و ھەوڵێكی زۆری داوە كە وڵاتی ژاپۆن پەیوەندییە سیاسی و پەرلەمانیەكانیان بەھێزتر بكەن لەگه‌ڵ گەلی كوردستان، هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ری ژاپۆنیه لە بواری ئاشنایەتی كه‌لتوور و زمانەوانی جگە لە دەركردنی كتێبی دۆزی كورد، لە رۆژھەڵاتی ناوەراست خەرێكی دەركردنی نامیلەكەیەكە بۆ فێربوونی زمانی كوردی بۆ ئەو ژاپۆنیانەی خوازیاری فێربوونی كوردین و ھەمان نامێلكەش كوردزمانەكان دەتوانن بۆ فێربوونی زمانی ژاپۆنی بەكاری بھێنن”.