په‌رله‌مانی كوردستان:به‌داوا داچوون بۆ 20 ملیار دیناری ته‌رخانكراو بۆ سلێمانی ده‌كات.. بزانه چی لێهاتووه
پاش ناساندنی سلێمانی به پایته‌ختی رۆشه‌نیری په‌رله‌مانی كوردستان بڕی 20 ملیار دیناری ته‌رخان كرد بۆ ئه‌و شاره، به‌ڵام له‌ئێستادا لێژنه‌ی رۆشه‌نبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و 20 ملیار دیناره ده‌كات كه ته‌رخان كرابوو بۆ ژێر خانی رۆشه‌نبیریی شاری سلێمانی”.
رۆژی پێنج شه‌ممه، لێژنه‌ی، لیژنه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هونەر له په‌رله‌مانی كوردستان، بە سه‌رپه‌رشتیی (فه‌رحان جه‌وهه‌ر) سەرۆکى لیژنه و ئاماده‌بوونی جێگر و بڕیاردەر و زۆربه‌ی ئەندامانى لیژنەكه کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى ئەنجام دا، لە سەرەتاى کۆبوونەوەكه‌دا ئەو نووسراوانەى کە ئاراستەى لیژنەكه کرابوون، وەڵام درانەوە، هەروەها دانانى بەرنامەى کۆبوونەوەى هەفتانەى لیژنەکەكه دیاری كرا، لە بەشێکى تر‌ى کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا بەدواداچوون بۆ ئەو 20 ملیار دینارەى کە پەرلەمانى کوردستان تەرخانى کردبوو بۆ بونیادنانى ژێرخانى پایه‌ته‌ختى رۆشنبیری (شارى سلێمانى) بكات.
هه‌ر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر بەدواداچوونى کارى دەزگاکانى راگەیاندن و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى دێنە بەردەم کارى راگەیاندن لە هەرێمى کوردستاندا.