حه‌ج له‌ نێوان خامنه‌یی و ئال سعوود دا

خوكوڕك

عەلی خامنەیی رابەری شۆڕشی ئێران لەكاتی پێشوازیكردنی لە ماڵباتی قوربانییانی رووداوەكەی پارساڵی مەنی، به‌تووندی هێرشی كرده‌ سه‌ ر بنه‌ماڵه‌ی سعوود رایگه‌یاند، بێ دەنگی لە بەرامبەر تاوانەكانی ئال سعوود كارەساتێكی گەورە و پەتایەكی كوشندەیە بۆ نەتەوەی ئیسلام كە پارساڵ 7-8 هەزار حاجی گیانیان لە دەست دا و تا ئێستە ئەوان داوای لێبوردنیان نەكردووە.

هه‌ر ئه‌مرۆ 7/9/2016 وڵاتانی هاریكاری كه‌نداو راگه‌یانراوێكیان له‌ باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی خامنه‌یی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ره‌تی ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان كرده‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه‌ خراوه‌ته‌ پاڵ سعودیا و داوایان كردكۆمه‌ڵگای ئیسلامی گوێ نه‌ده‌ن به‌و ده‌نگۆ و كرده‌وانه‌ی نه‌ریت و بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام ده‌شێوێنن.

لێدوانه‌كانی ئه‌مرۆی خامنه‌یی بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتوندی هێرش بكه‌ن بۆ سەر بنەماڵەی سعوودی فەرمانڕەوا لە سعوودیە و لەو تۆڕانە لاپەڕەیەكیان بەناوی “داری نەفرەت لێ كراو” كردەوە بۆ بڵاوكردنەوەی تاوانەكانی ئاڵ سعوود لەسەر بنەمای مەزەوی وەهابی بۆ تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە و دنیا، جگە لە بڵاوكردنەوەی دەیان وێنە و كاریكاتۆر لەسەر ئەو بنەماڵەیە.

له‌لایه‌كیتر، رێكخراوی حەج و سەرانیكردنی ئێرانی لای خۆیەوە دەستكردنی بەكارەكان و ئامادەسازییەكان بۆ رەوانەكردنی دوو ملیۆن سەردانیكاری ئێرانی بۆ عێراق لە میانەی چلەی ئیمام حوسێن كە دەكەوێتە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بۆ ئەو مەبەستەش كونسوڵخانەی كاتی عێراقی لە شارەكانی ئێران بۆ پێدانی ڤیزە بەئێرانییەكان دەكرێتەوە.

دەسەڵاتدارانی عێراق، ژووری كردەوەگەلیان پێك هێناوە بۆ پێشوازیكردن لە ژمارەیەكی زۆری سەردانیكارانی ئێرانی كە بڕیارە بۆ زیندووكردنەوەی رۆژی وەستان لە عەرەفات سەردانی مەزاری ئیمام حوسێن لە كەربەلا بكەن، ئەوەش دوای بڕیارێكی حكوومەتی ئێران بەرێگە نەدان بەهاووڵاتییانی بە سەردانیكردنی سعوودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بەهۆی ناكۆكی نێوان هەردوو وڵات.

Back to top button