ئه‌مریكا له دوای شه‌ڕی داعش ئه‌م شه‌ڕه‌ش ده‌كه‌ین.!
گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، رایگه‌یاند” له‌دوای كۆتایهاتنی شه‌ڕ دژی تیرۆریستانی داعش شەڕی قاعیدە دەکەین.”
گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، کە سوپای وڵاتەکەی لە سووریا، لە دوای شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستيی داعش، شەڕی رێکخراوی تیرۆریستيی قاعیدە دەکەن، له‌و باره‌وه، (کۆڵۆنێل جۆن تۆماس) گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سەنتکۆم) بە رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندوه” کە ئێستا 5200 سەربازی ئەمریکی لە عێراق دان و ”ئەوان لەسەر داوای حکومەتی عێراق دەمێننەوە“.
گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا، ئه‌وه‌شی باسكردووه” كه دوای لەناوبردنی داعش، سوپای وڵاتەکەی لە سووریا شەڕی دژی قاعیدە دەکات، هەرچەندە ناوی خۆیشی بگۆڕێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له چه‌ند رۆژی رابردوو حكومه‌تی سوریا و حكومه‌تی عێراقیش به فه‌رمی كۆتایهاتنی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشیان راگه‌یاند، به‌ڵام له ئه‌رزی واقع هێشتا داعش بوونی هه‌یه له ژێر ناو و ئاڵای جیاوازه‌وه له هه‌ردوو ووڵات.