ئهمریكا: ئێمە لە پشتی کورد بووین و هەرواش دەمێنینەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له بارهی پاڵپشتی ووڵاتهكهی بۆ كورد و كوردستان،رایدهگهێنێت” پشتیوانی کورد بوون و بە پشتیوانیشی دەمێننەوە.”
وهزیری درهوهی ئهمریكا ئهوهشی باسكردووه” كه ئێستا پشتیوانی کورد دەکەن بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، کە هەرگیز بەتەواوی جێبەجێنەکراوە و ئەگەر جێبەجێبکرێ هەندێ لە داخوازییەکانی کورد دەهێنێتەدی.
(رێکس تیلەرسن) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گوتارێکدا لە دامەزراوەی (ئەتڵانتیک کاونسڵ) رایگەیاند.” سیاسەتی ئەمریکا هەمیشە عێراقێکی یەکگرتوو بووە، بەڵام گشتپرسیی سەربەخۆیی کە بەرپرسانی کورد لە هەرێمی کوردستان ئانجامیاندا، پارچەپارچەکردنی ئەو عێراقە یەکگرتووە بوو، ئێستاش کار لەسەر ئەو پرۆسەیە دەکەین لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی دڵنیابین هەردوولا پێکەوە دەمێننەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئهوهشی دوپاتكردهوه” ئێمە پشتگیری نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆ دەکەین بەپێی دەستووری عێراق، کە هەرگیز بە تەواوی جێبەجێنەکراوە”.
تیلهرسن ئهوهشی دووپاتكردهوه” كه ئێمە لە پشتی کورد بووین و هەرواش دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی پشتوانیان بین بۆ جێبەجێکردنی دەستووری عێراق، کە ئەگەر بە تەواوی جێبەجێبکرێ ئەوە دەست دەخاتە سەر ژمارەیەک لە داوا و سکاڵاکانی گەلی کورد کە پێشتر هەیانبووە و هیواخوازین ئەو سیاسەتەش ببێتە هۆی یەکگرتوویی عێراق.