ئه‌مڕۆ 48 ووڵاتی ئیسلامی دژی بڕیاره‌كه‌ی ترامپ كۆده‌بنه‌وه
له پایی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له باره‌ی قودسه‌وه كه ناساندی به پایته‌ختی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ 48 ووڵاتی ئیسلامی كۆده‌بنه‌وه و قسه‌ی خۆیان له‌و باره‌وه ده‌كه‌ن.”
له سه‌ر پێشنیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆككۆماری توركیا، بۆ گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له باره‌ی (قودس-ئۆرشه‌لیم) 48 ووڵاتی ئیسلامی ئەندام لە رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی كۆده‌بنه‌وه لە ئیستەنبوڵ.
كۆبونه‌وه‌ی ووڵاته ئیسلامیه‌كان لەسەر پێشنیازی “ئەردۆغان” سەرۆککۆماری تورکیایه کە هاوکات سەرۆکی ئەم خولەی رێکخراوەکەیە، سازکراوە، لە لووتکەکەدا لێكەوتەكانی بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ قودس تاوتوێدەكرێت،
بۆ بەشداریکردن لە لووتکەکە ژمارەیەک سەرۆک وڵات گەیشتوونەتە شارەکە، لەوانە (تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین، مستەفا ئاکنجی، سەرۆککۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان، حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران و شاهید خاقان عەباسی، سەرۆکوەزیرانی پاکستان).
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” رۆژی چوارشەممەی رابردوو 6/12/2017، سەرۆكی ئەمریكا (دۆناڵد ترامپ) لە گوتارێكدا ئۆرشەلیم – قودسی وەكو پایتەختی ئیسرائیل ناساند.