شاندێكی باڵا له‌ حكومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی گه‌یشته‌ په‌رله‌مانی كوردستان

شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگ په‌یوه‌ست به‌ نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان.”

به‌ پێی زانیارییه‌كان، شاندەكەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوون لە هه‌ریه‌كه‌ له‌ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەت و (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت و هەریەكە لە (رابەر سدیق) بریكاری وەزارەتی دارایی و (مەولود باوەمراد) وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان  و (دڵشاد شەهاب) راویژكاری سەرۆكی حكومەت.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك چاكسازی كه‌ حكومه‌ت ئه‌نجامیداوه‌ و بڕیاری له‌ باره‌وه‌ بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی سەرۆكایەتی و هەرسێ‌ لیژنەی یاسایی و ووزە و دارایی پەرلەمان لەگەڵیان كۆدەبنەوە.

ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێشده‌كرێ هه‌ردوولا پێكه‌وه‌ بگه‌ن به‌ ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م قۆناغه‌ سه‌خته‌ تێپه‌ڕێنن و پێكه‌وه‌ كۆمه‌ڵیك بڕیاری گرنگ بده‌ن.

Back to top button