لەشوێنی وێنەی مام جەلال وێنەی خامەنەیی لەكەركووك هەڵدەواسرێ‌

 

میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە یەكێك لە شەقامەكانی شاری كەركووك، وێڕای وێنەی سەركردە شیعەكان، وێنەی عەلی خامنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامیی ئێرایشیان هەڵواسیوە.
دوای ئەوەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی وێنەی ژمارەیەك لە سەركردە شیعەكانی عێراقیان لە چەند شەقامێكی سەرەكیی ناو كەركووك هەڵواسیوە و ئێستاش لە نوێترین كردەوەی میلیشیاكاندا وێنەی خامنەیی لە یەكێك لە شەقامەكانی كەركووك هەڵوسراوە.
چاودێرانیش سیاسیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە ئێران ڕاستەوخۆی دەستێوەردان لە كاروباری عێراقد دەكات و لە عێراقدا بە ئاشكرا وێنەكانی خومەینی و خامنەیی دادەنرێت و ئێستاش وێنەی خامنەیی لە كەركووك هەڵدەواسرێت و ئەمەش لە درێژەی سیاسەتی بە شیعەكردنی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیردارەی هەرێمی كوردستانە.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەت كار، پەلاماری كەركووك و خورماتوو و خانەقینیان دا و دەستیان بە سەردا گرت و سەدان هاووڵاتیی كوردیان شەهید و بریندار كرد و نزیكەی 200 هەزار كەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.

ڕۆژی 18ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری سكترتێری گشتی یەكێتی لە پەیامێكدا ڕای گەیاند: “ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركووك و خورماتوو لە ئەستۆی كاڵفامەكانی ناو یەكێتی دایە”.

 

Back to top button