تاوانهكانی بهشار ئهسهد و قاسم سولێمانی له سوریا ههموو سنورێكی تێپهراندووه
كەناڵی فەرەنسی نیمچە دوڵەتی “فرانس 24 ” لە چەند ھەفتەیەكی ڕابردوو دەستی كردووە بە پرۆگرامێكی دێكۆنێنتی ڤیدیۆی بە ناوی “ھاوارە كپكراوەكان ” كە چاوپێكەوتن لەگەڵ ئەو قوربانیانە دەكات لە سەر دەستی دەزگای ئاسایسی سوریا و ئیتلاعاتی سوپای و قودس و حزبوڵای لوبنانی تووشی قیزەونترین تاوانی دەست درێژی سیكسی و كوشتن و پارچەكردنی جەستە و جورەھا ئەشكەنجەی جیاواز بوون .
قوربانیەكان كە زۆربەیان ئافرەتن نایشارنەوە كە لە بنكەكانی دەستگیركردن و بازگەكان و زیندانە نھێنیەكانی ” مخابرات و امن السیاسی و ایتلاعات” و چەند یەكەیەكی ھەواڵگری حزبوڵای لوبنان و میلیشیا شیعەكانی عێراق بە پلانێكی بەرنامە بۆ داڕێژراو و سیستەماتیك ئاڵوگۆری زانیاری و پرۆسەی كوشتنی بەكۆمەڵ و دەستدرێژی شیكسی و كوشتن و لێكردنەوە و سووتاندنی جەستە ، كە لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردووی جەنگی سووریا ئەنجام دراوە ، ژنان و منداڵانیش وەكو كاڵایەك بەكارھێنراون بۆ وەرگرتنی زانیاری و چێژوەرگرتنی سێكسی ئەفسەرەكان و تاقیكردنەوە ئەمنی و كیمیاوییەكان .
“مەریەم خەلیف ” كە خەلكی شاری “حەمایە” لەیەكێك لە زنجیرەی ئەو دانپێنانە دێكۆمێنتیە دەڵێت لە پێش چاوی خۆم سووكایەتی و دەستدرێژی سێكسی كراوەتە سەر ھاژینەكەم و كچەكانم ، خومیش سەدەھا جار بۆ چێژ و یارییە سێكسیەكانی ئەفسەرانی لێكۆڵێنەوە بە كارھێنراوم و دوای ئەشكەنجە و ئازاردانێكی زۆری ھاوژینەكەم بەبێ ھیچ بڕیارێكی دادگا سەر دەبڕێ لە ناو خوین و لەگەڵ جەستەی مردووی ئەودا ئێمەیان چەند رۆژێك بە تەنھا زیندانی كرد .
فیلمە دێكۆمێنتاریەكە لە زاری قوربانیانی بەشداربووی ئەو پرۆگرامە ئاماژە دەكەن بەوەی كە ئەفسەرە ئێرانیەكان و لوبنانی و ئەفغانیەكان زۆر نامرۆڤانە مامەڵیان كردووە و ھەزارەھا زیندانیان لە ژێر ئازارە جۆراوجۆرەكانیان كووشتووە و لە ناوبردووە ، بە سەدەھا كوڕ و كچی منداڵ و ئافرەتی سك پڕ گەنجی ” حەما شەھیرە و حمس ” یان بەكارھێناوە بۆ ئارەزووە سیكسیەكانیان ، بەشێكی زۆری قوربانیەكانیش خویان كووشتووە توانای بەرگەی ئەو ئازارانەیان نەگرتووە ، دانپیانانەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە زۆر بەی تاوان دەستدرێژییەكانیش بە ڤیدیۆ وێنە گیراوە ڕەوانەی ئەپۆزسیۆن كراوە بۆ ئەوەی ناچار بكرێن لە پرۆسەیەك دیل بە دیلیان پێی بكرێت لەگەڵ ئەو دیلە “فارس و لوبنان” یانەی لای ھێزەكانی ئۆپۆزسێۆن دەست بە سەر بوون .