بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی دا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا نوێترین بومه‌له‌رزه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكر كرد و رایده‌گه‌ێنێت” کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی ڕێختەر، ناوچەکانی سنووری پارێزگای ھەڵەبجەی ھەژاند.”

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 16/12/2017، ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردووەتەوە، رایگه‌یاندووه‌” کە ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ره‌به‌یان له‌ کاتژمێر (6:54:59) چركه‌، بوومەلەرزەیەک بە قوڵایی 8 کیلۆمەتر و بە دووریی 13 کم لە پارێزگای ھەڵەبجە ڕووی داوە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ پێكردووه‌” کە بوومەلەرزەکە بە گوڕی 3.5 پلەی ڕێختەر، ڕووی داوە، ھەروەھا ھەستیشی پێ کراوە، بەڵام زیانی نەبووە.

Back to top button