ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن خۆپێشاندان دژی دزه‌ با به‌ئاراسته‌ی تانكه‌ره‌ نه‌وته‌ دزراوه‌كانی كه‌ركووك بێت كه‌ ده‌چین بۆ ئێران

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌سه‌ر ئاستی پله‌ی باڵای  گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری كالفامی یه‌كێتی و گۆڕان بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كرێت، ئه‌وانه‌شی بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن، له‌ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان دا بانگه‌شه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ له‌به‌رچاوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌كرێت رۆژانه‌ گروپه‌ جیاوازه‌كانی ناو حشدی شه‌عبی به‌ سنوری پارێزگای سلێمانی نه‌وتی دزراوی كه‌ركووك ده‌به‌ن بۆ ئێران له‌رێگای ته‌نكه‌ره‌كانی نه‌وت گواستنه‌وه‌”.

له‌وباره‌یه‌وه‌ نیاز حاجی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی ده‌لێـ”ئەوانەی لەدەڤەری سەوزنیلی خۆپیشاندان دەکەن ئەگەر ئاژاوەگێڕ نین و راست دەکەن ، با ئەو تانکەرە نەوتانە بسوتێنین کەلەکەرکوکەوە بۆسنورەکانی ئێران کە شەوو رۆژ بەبەردەمیاندا تێپەڕدەبن و لە رێگاکاندا ریزیان گرتووە، ده‌شلێـ”ئەگەر وایان کرد و جورئەتی ئەوەیان هەبوو دەست بۆ تانکەرێکی نەوت ببەن ، ئەوکات دەیسەلمێنن کە ئەشهەدوو راست دەکەن ، سەیر لەوەدایە لە ۱۷ی شوباتەوە بابەتی خۆپیشاندان لەم دەڤەرە وەک یاریە وەرزیەکانی ئۆلۆمپاتی لێهاتووە ، بۆ بۆڕما و قودس و بەهاری عەرەبیش خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێ کەچی جارێک نەمانبینی بەردێک لە تانکەرێکی نەوت بگرن کە شەقام و رێگاکانیان داگیرکردوە، ئەی ئەوان ناڵێن نەوت دەدزرێت ، خێرە ئەوە نابینن؟

هه‌روه‌ها نیاز حاجی ده‌شلێـ”سەیرتر ئەوەیە ، ئەوانەی بانگەشە بۆ خۆپیشاندان دەکەن هەر هەمویان خانەشینی پلە باڵای سەربازین ، موچەخۆری بندیوارن و زیاتر لە یەک موچەیان هەیە یاخود نیوەی خاکی ئەم شارەیان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە .

نیاز حاجی له‌باره‌ی كه‌ركووك و فرۆشتنی ئه‌و شاره‌ ده‌شلێـ”کەرکوکێکی گەورە ، بەخاک و خەلکەوە ، بەرۆژی روناک لە ۱٦ی ئۆکتۆبەر فراۆشرا ، کەسێکمان نەبینی لەو هەزاران خۆپیشاندەر و نوسەر و رۆژنامەنوس و رۆشەنبیر و نوسەرە ، نوقەیەکیان لێوەبێ !یان ئەگەر نوقەیان لێوە بێ ، دەبینین کە چۆن کلک و گوێیان دەبڕن”.

 هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكان سه‌باح نووسه‌ر و چاودێری سیاسی پێی وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجامه‌كانی خۆپێشاندانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سلێمانی له‌ماوه‌ی رابردوو بینراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی دۆخی كوردستانی به‌ئاراسته‌ی خراپتر بردووه‌، به‌رده‌وامیشی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی سلێمانی بونه‌ته‌ ده‌سه‌تكه‌ڵای حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و شه‌خستی به‌كار ده‌هێنرێت له‌ ژێر جۆڕها تایتل و ناوی و دروشمی جیاواز،
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” من باوه‌رناكه‌م خه‌ڵكی سلێمانی چیتر به‌ده‌م داواكاری ئه‌وانه‌وه‌ بچێت كه‌ ئاماده‌ نین ده‌ست له‌ خانه‌نشینه‌ نایاساییه‌كانیان به‌ر بده‌ن، ئاخر ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی بپرسێت له‌كۆی بودجه‌ی كوردستان و داهاته‌كانی سلێمانی كوا ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ 2003 وه‌ هاتۆته‌ كوردستان تاوه‌كو ئێستا؟ كوا خزمه‌تگوزاریه‌كانی سلێمانی، كوا حه‌قه‌كانمان؟ ئێ هه‌ر ئه‌و گۆڕان و یه‌كێتیه‌ نین له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م زۆنه‌دا؟ ئه‌ی خۆپێشاندان له‌دژی كێ، بۆچی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی تری له‌ پشت نیه‌؟ خۆ ده‌بێت خه‌ڵكی سلێمانی بپرسن و ئه‌و پرسیاره‌ زۆر زۆر ساده‌ و ئاسانه‌ بكه‌ن، كه‌ له‌هه‌ولێر ئێوه‌ حكومه‌ت و له‌ سلێمانی دژه‌ حكومه‌تن؟ ئێ كه‌وایه به‌ناوی چی و بۆچی خۆپێشاندان؟
Back to top button