سعودیا پشگیری خۆی بۆ دەوڵەتی كوردستان راگەیاند

خواكوڕك
لەمیانی بەشداری كردنی لە كەناڵی رووداو د.ئەنوەر ماجد عیشقی راوێژكاری شای پێشووی سعودیا دەلێت حكومەتی سعودیە و حكومەتی هەرێمی كوردسان پەیوەندی زۆر باشیان هەیە و تئێستاش دەزانین كە هەرێمی كوردستان رووبەروی نەهامەتییەكی زۆر بۆتەوە بەڵام هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی داوای سەربەخۆی بكات و لە هەموو روویەكەوە سەربەخۆبن.
 
عیشقی ئاماژەی بەوەش كرد: ئێمەش وەک حکومەتی سعودیە پشتیوانی لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەگرین و رێز لە بڕیارەکەیان دەگرین”.
 
 
پێشتر عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە دیبەیتەكی دا لە ئەنقەرە گوتی پەیوەندی باشمان لەگەڵ بارزانی هەیە، بەڵام ئێمە لەگەڵ یەكپارچەی خاكی عێراقداین لەبەرامبەردا د. ئەنوەر ماجد عیشقی، راوێژکاری شای پێشووی سعودیە دەلێت راستە ئێمە لەسیاسەتی دەرەوە باس لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەین بەڵام سعودیە لەگەڵ ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیی هەبێت و پشتیوانی و رێز لە ئیرادەی دەگرین”.
Back to top button