یه‌كگرتوو پێچه‌وانه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ بڕیارده‌دات و خۆی له‌به‌رپرسیاره‌تی ناشارێته‌وه
بڕیاره ئەمڕۆ كاتژمێر 10ی سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پرسی مانه‌وه و كشانه‌وه‌ی له حكوومه‌ت یهكلایبكاتهوه.”
به‌پێی زانیارییه‌كان كه ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوون، بڕیاره یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به مه‌رج له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بمێنێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یانن له حكومه‌ت، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك، ئەمڕۆش بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌دات.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستانئهوهی گوتوه.” كه بڕیاری کۆتایی ئەنجوومەنی جێبەجێکار نه‌درا، چونكه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پێویستی بە دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هەیە.
بڕیاریش وایه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئه‌و بڕیاره بدرێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵ و گۆڕان ده‌بێت كه به‌بێ هه‌ست كردن به به‌رپرسیاره‌تی له چه‌ند رۆژی رابردوو كه كشانه‌وه و له كاتێكدا كه گۆشت نه‌ما گۆشتاویشیان نه‌خوارد و له پێناو هه‌ڵبژاردن كشانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
له‌و باره‌وه كادرێكی دیاری یه‌كگرتوو به خواكوڕكی راگه‌یاندوه” كه ئێمه چۆن له پێشوو كه حكومه‌ت خێر و بێری هه‌بوو به‌شداربووین و داوایی پشكمان ده‌كرد پێویشته ئێستاش سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌و بڕیاره بدات كه بمێنێته‌وه و خۆی نه‌شارێته‌وه له‌به‌رپرسیاره‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناكرێ كه گۆشت هه‌بێ بخۆڕ بی و كه گه‌یشته گۆشتاو بڵێی تێرم خوارد.