پارتی: مالیكیش هه‌مان توخمی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كان به‌غدایه
پاش دیمانه‌كه‌ی مالیكی له‌گه‌ڵ رووداو، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی و میدیایه‌ك سه‌ر به گۆڕان و یه‌كێتی، هه‌واڵی رێكه‌وتنی پارتی و مالیكیان له‌باره‌ی هه‌لبژاردنی داهاتوو ئاشكرا كرد، گوایه پارتی و مالیكی دژی عه‌بادی رێكده‌كه‌ون، به‌ڵام به‌رپرسێكی بالای پارتی ده‌لێـ”پارتی تا ئێستا هیچ هاوپه‌یمانیه‌كی له‌گه‌ڵ هیچ لایان نه‌كردووه”.
خه‌سرۆ گۆڕان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی و هاوپه‌یمانی پارتی له‌گه‌ڵ لایانه‌كان ده‌لێـ”چوار پێنج مانگ بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق ماوە، تا نزیكتر بینەوە، بارودۆخەكان گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، بۆیە تا ئەو كات پارتی هیچ بڕیارێكی لەبارەی بەشداریكردنی لە هەڵبژارن نەداوە، بارودۆخی ناوخۆی عێراقیش بە ئاقارێكدا دەڕوات، نازاندرێ ئایا هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەكرێت، یان نا”.
هه‌روه‌ها گۆڕان ده‌شلێـ” تاوه‌كو ئێستا دیار نیه پارتی به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كات یان نا، دۆخی كوردستان و عێراق له ئاستێك نیه كه له‌ئێستادا پارتی هیچ قسه‌یه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیه‌تی له هه‌ڵبژاردن”.
پارتی له‌باره‌ی راو بۆچوونی مالیكی به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌زانێت و پێی وایه مالیكی هه‌مان توخمی ده‌سه‌ڵاتداره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدایه، به‌ڵام پارتی پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كات كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌رێگای دانووستاندن ده‌درێت ده‌كات، له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا”.