لیژنەی یاسایی پەرلەمان پەیامێك ئاراستەی ڕێكخراوەكانی تایبەت بەهاتوچۆ دەكات
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان سبەینێ یەكەم كۆبونەوەی خۆی تایبەت بەنوسینی ڕاپۆرت لەبارەی هەمواری یاسای 86ی ساڵی 2004ی تایبەت بەهاتوچۆ ئەنجامدەدات و بڕیاردەری ئەو لیژنەیەش پەیامێك ئاراستەی سەرجەم ڕێكخراوەكانی تایبەت بەبواری هاتوچۆ دەكاتو داوایان لێدەكات هەر پڕۆژەو پێشنیازێكیان سەبارەت بەهەمواری ئەو یاسایە پێیان بگەیەنن.
“تەلار لەتیف” بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند:” ئێمە سبەینێ یەكەم كۆبونەوەی خۆمان لەبارەی نوسینی ڕاپۆرت لەبارەی هەمواری یاسای هاتوچۆی ژمارە 86ی ساڵی 2004 ئەنجامدەدەین”.
هەروەها ( تەلار لەتیف ) ڕاشیگەیاند :” هەوڵدەدەین هەرچی زوە ڕاپۆرتی كۆتایی لیژنەی یاسایی تەواوبكەین و دواتریش لەیەكێك لەكۆبونەوەكانی پەرلەماندا دەنگی لەسەر بدرێت و یاسایەكی مۆدێرنی هاتوچۆ لەكوردستان كاری پێبكرێت”.
سەبارەت بەوەرگرتنی پڕۆژەش لەڕێكخراوەكانی تایبەت بەبواری هاتوچۆ ( تەلار لەتیف ) لبڕیاردەری لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی كوردستان داوایكرد: هەر ڕێكخراوێك پڕۆژەو پێشنیازی سەبارەت بەهەمواری یاسای هاتوچۆ هەیە، بەزویی پێیان بگەیەنن تاوەكو سود لەپێشنیازی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنیش وەربگرن، لەمڕۆوە پێشوازی لەپێشنیازەكانیان دەكەین”.