پارێزەرێكی سلێمانی: دەبووایە گرووپی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لە زیندان بوونایە

دوای ئەوەی كە لە 16ی ئۆكتۆبەر كەركووك لە لایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی بە هاوكاری گرووپی خیانەتكارانی یەكێتی داگیركرا, پارێزەرێك، ئاماژە بەوە دەدات، كە پەرلەمان كاری خۆی دەكات لەسەر جوڵاندنی كەیسی خیانەتی 16ی ئۆكۆتبەر و ”ئەگەر لە كوردستان یاسا سەروەر بووایە، ئێستا شوێنی ئەوان زیندان دەبوو“.

پارێزەر جەمال رەشید، لە دادگای سلێمانی رایگەیاند: “١٦ی ئۆكۆتبەر خیانەت بوو، ئەگەر یاسا سەروەر بوایە شوێنی بكەرانی ئەوان زیندان دەبوو، نەك بە ئازادانە بسورێنەوە”.

ئەو پارێزەرە، ئەوەشی روون كردەوە، كە لە 16ی ئۆكتۆبەر زیاتر لە 51%ی خاكی كوردستان لەدەست درا، سەرجەم بیرە نەوتەكانی (بای حەسن) لەدەستچوو، گوتیشی: “ئەوەش كاریگەری كردە سەر مووچە، بۆیە ئێستا پەرلەمان ئەو كەیسەی جوڵاندووە و دەبێت تاوانباران سزا وەربگرن”.

ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاكانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێككەوتن لەگەڵ گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر، پەلاماری خورماتوو، كەركووك و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان ھاووڵاتیی كوردیان شەھید و بریندار كرد و نزیكەی ٢٠٠ ھەزار كەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی ١٨ی ئۆكتۆبەر كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی لە پەیامێكدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركووك و خورماتوو لە ئەستۆی كاڵفامەكانی نێو یەكێتی دایە“.

Back to top button