بێگه‌رد تاڵه‌بانی: یوسف محه‌مه‌د به‌ڕه‌سمی ده‌ستی له‌كارنه‌كێشاوه‌ته‌وه

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركۆی په‌رله‌مان رایگه‌یاندوه.” تائێستا به‌ڕه‌سمی ده‌ستله‌كارێكشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان پێنه‌گه‌یشتووه و هه‌ر كاتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی گه‌یشته په‌رله‌مان، ئه‌وكاته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه ده‌خاته كارنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.”
(بێگه‌رد تاڵه‌بانی) سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی حزبه‌كه‌ی گوتوه.” كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه هه‌واڵی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان پێگه‌یشتووه، به‌ڵام تائێستا به‌ڕه‌سمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی (یوسف محه‌مه‌د) نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، بۆیه هێشتا فه‌رمی نیه، ده‌سته‌لكاركێشانه‌وه‌كه‌ی.
سكرتێری په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه” كه هه‌ر كاتێك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان (یوسف محه‌مه‌د) گه‌یشته په‌رله‌مان، ئه‌وكاته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و پرسه ده‌خاته كارنامه‌ی كاره‌وه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئه‌وه‌ی شیاوی گوتنه.” دوێنی سێ شه‌ممه 26/12/2017 له گرده‌كه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی، (یوسف محه‌مه‌د) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مه له كاتێكدا ناوبراو له رۆژی 29/4/2014 وه‌كو كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رگرت. ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره ده‌وام ناكات و مووچه وه‌رده‌گرێت و هه‌موو ئیمتیازاتێكی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌كارده‌هێنێت و له ئێستاشدا به مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی خۆی خانه‌نشین ده‌كات.