هەزار جەکداری داعش لە عێراق و سوریا ماون
کۆڵۆنیۆل ڕایان دیلن ووتەبێژی هێزەکانی هاپەیمانان لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی military تایبەت بە ژمارەی چەکدارانی داعش لە سوریاو عێراق ڕایگەیاند کە هێشتا نزیکەی هەزار چەکداری داعش لەودوو وڵاتە هەن و جێگای مەترسین.
دیلن ئاماژە بەوە دەکات کە پێشتر زانیاریەکان وا بوون کە ژمارەی چەکدارەکان سێ هەزارە،بەڵام دواجار دڵنیا بوین کە ئەو ژمارە هەڵەیەو تەنها هەزار چەکداری ئەو ڕێکخراوە ماون لە عێراق و سوریا.
چەکدارانی داعش دوای لەدەستدانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لە عێراق و سوریا بە ناچاری ڕوویان لە چەند وڵاتێکی ئەفریقی کردووەو تەنها ژماڕەیەکی کەمیان لە عێراق و سوریا ماونەتەوە.