ئه‌مڕۆ…ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه له باره‌ی دوو پرسی گرنگ
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه كاتژمێر 11ى پێش نیوەڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى دوو ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه و بڕیاریان له باره‌وه ده‌دات.”
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه بڕیاره كاتژمێر11ی پێش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، دوو ته‌وه‌ر باسدهكرین، كه پێكهاتوون له پرسی یه‌كه‌م كه تایبه‌ت ده‌بێت بە خستنەڕووی راپۆرتێکی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە زیادانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو لە بڕیارەکانی چاکسازی لە بچووککردنەوەی فەرمانگەکانی حکومەت زیادبوون و وەرگیراونەتەوە.
له پرسی دووه‌م كه تایبه‌ت ده‌بێت بە بڕیار لەسەر زەوییەکانی شارەوانی و موڵکەکانی وەزارەتی شارەوانى و چۆنیەتی مامەڵه‌کردن لەگەڵیاندا.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ماوه‌یه‌دا ده‌یه‌وێت كه چه‌ندین بڕیاری گرنگ و پێویست بدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكی جدی بدرێت كه قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ربكرێت و كۆتایی به كێشه‌ی مووچه بهێندرێت له كوردستان.