باڤڵ و شاسوار،لە هاوسەرگیری سیاسیەوە بۆ هاوپەیمانی

 
چاودێرانی سیاسی ماوەیەکە چاویان لە لێک نزیکبونەوەی نێوان خانەوادەی تاڵەبانی و شاسوارعەبدولواحیدە، هۆکاری ئەو نزیکییەش جگە لە هاوسەرگیری شاسوار لە گەڵ کچێکی بنەماڵەی تاڵەبانی،هاوتەمەنی و بڕوا بوونیانە بە عێراقی یەکپارچەو دژایەتییان بۆ پرسی سەربەخۆی کوردستان.
 
هەڵسوڕاوێکی دیاری گۆڕان کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە ڕایگەیاد کە لە ساتی دەستگیرکردنی شاسوار لە لایەن دژە تیرۆرەوە،قوباد تاڵەبانی سەردانی شاسواری کردووەو دڵنیایی پێداوە کە بە زوترین کات ئازاد دەکرێت و دوای ئازادکردنیشی ڕاستەوخۆ کەناڵەکانی نالیا دەکاتەوە.
 
پێشریش لەسەر داوای پاڤڵ تاڵەبانی شاسوار عەبدولواحد لەگەڵ خاتوو نازدار تاڵەبانی کردووە و ئەو هاوسەرگیریەش بە مەبەستی سیاسی و بۆ نزیکبونەوەی خانەوادەی تاڵەبانی و عەبدولواحدە،لە ئێستاشدا باڤڵ و شاسوار بە نهێنی ڕێککەوتن کراوە دوای هەڵبژاردنەکانی هەرێم ببنە لیستێکی هاوبەش
Back to top button