ســــیر دڵ ده‌پارێزێ و په‌ستانی خوێن ناهێڵێ له‌گه‌ڵ ده‌یان سودی تر

سیر یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی كه‌ سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و له‌ چه‌ندنین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار مرۆڤ ده‌پارێزێت، له‌ سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌، دڵ و ده‌ماره‌كان.”

توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی باس له‌وه‌ ده‌كات.” که‌ سیر و پیاز دوو ماده‌ی به‌ سودن بۆ ته‌ندروستی مرۆ ڤ که‌ دڵ و ده‌ماره‌کان ده‌پارێزن له‌ توش بوون به‌ نه‌خۆشیه‌کان و هه‌روه‌ها سودێکی زۆری هه‌یه‌ له رێکخستنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و هه‌روه‌ها ده‌وله‌مه‌ندن به‌ ماده‌ی پارێزگاری سودبه‌خش.

پزیشکه‌کان ئه‌وه‌یان روون کردۆته‌وه‌.”که‌ خواردنی سیر کاریگه‌ریه‌کی زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و چونکه‌ سیر له‌کاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ نزم بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سیر رێگه‌یه‌که‌ بۆ به‌وهێزکردن و باشترکردنی ئامێری به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشیه‌کان و جگه‌ له‌مه‌ش دڵ و ده‌ماره‌کان ده‌پارێزێت له‌ نه‌خۆشی.

هه‌رچه‌نده‌ سیرو به‌هۆی بۆنه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌نگه‌ كه‌متر به‌كاربهێندریت، به‌ڵام پزیشكه‌كان رێنمایی ده‌كه‌ن، كه‌س یر به‌ شه‌وان بخورێت له‌ كاتی خه‌ودا زۆر به‌سووده‌ و هیچ بۆنێكیشی نابێت.

Back to top button