لاهور هێزێک بۆ سەکووتکردنی خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەنێرێت

 

لەگەڵ پەرەسەندنی خۆپیشادانەکانان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، تادێت قەبارەی خۆپیشاندانەکان گەورەتر دەبێت، تا ئێستا لە۷۰ شاری ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان خۆپیشاندان بەردەوامی هەیە، دەسەڵات بەزەبری هێز رووبەڕوویان دەبنەوە، ۱٥ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر  لە ٥۰۰کەس دەستگیر کراون.

شەیەتحالێک لە مەرزی باشماخ کە نەیویست ئاماژە بەناوەکەی بدەین بە(خواکوڕک)ـی ڕاگەیاند:” شەوی ۲۸/۱۲/۲۰۱۷ لەکۆمەلگای نێودەولەتی باشماغ کاتژمێر(۹) هێزێکی سەربە دژەتیرۆری یەکێتی کە زیاتر لە بیست ئۆتۆمبێلی(هامڤی) دەبوون چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەو شایەتحالە گوتیشی:” لەکاتی تێپەڕبوونی هێزەکە بۆماوەی دوو کاتژمێر مەرزی باشماغ داخراوە، پێشوتریش پێیان گوتراوە بەهۆکاری تایبەت مەرزەکە دادەخرێت، دوای کاتژمێرێک لە تێپەڕبوونی هێزێکی تایبەتی دژەتیرۆر مەرزەکە کرایەوە، جموجۆل ئاسایی بوویەوە.

بەپێی زانیاریەکانی(خواکوڕک) هێزەکە یەکەی کۆماندۆیی دژەتیرۆری یەکێتی بووە بەفەرمانی لاهور جەنگی چونەتە ئێران بۆ هاوکاری کردنی هێزە ئەمنیەکانی ئێران بۆ سەرکووتکردنی خۆپیشاندانەکانە، هەروەها هێزەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چونەتە نێو هێزەئەمنیەکانی ئێران و لەژێر فرمانی ئەوانن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی خۆپیشاندەران.

شایەنی گوتنە، پێشتر ئاراس شێخ جەنگی برای  لاهور شێخ جەنگی بە ڕۆژنامەی(البیان)ـی لوبنانی ڕاگەیاندبوو، ئامادەی هەموو هاوکاریەکانن بۆ ئێرانی هەمیشە دۆست.

Back to top button